ڕوانگە - بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریا تائێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەس کوژراون کە ٦١ کەسیان هاوڵاتی مەدەنین.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ دووشەممە لە ئامارێکدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی پێنج ڕۆژدا تائێستا ٤٤٦ کەس لە حەلەب و ئیدلب کوژراون، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سوریاوە کوژراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٢٠٠ چەکداری دەستەی تەحریری شام و ٤٤ چەکداری هێزی نیشتیمانی تورکیا، بەهۆی بۆردومانەکانی روسیا و سوریاوە کوژراون.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو ژمارەیە ١٤١ سەربازی سوپای سوریا و چەکدارانی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی سوریا کوژراون، هەروەها ٦١ هاوڵاتی سیفیل کوژراون کە ٣٣ کەسیان لە بۆردومانەکانی روسیادا کراونەتە ئامانج.