ڕوانگە - لە میانەی گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، باڵوێزی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: " ئەوە بەتەنها دەوڵەتی ئیسرائیل نییە لە ناوچەکەدا زوڵم لە خەڵکی سڤیل دەکات، بەڵکو ئەو زوڵمەی تورکیایش دەیکات هیچی کەمترنییە لەو زوڵم و تاوانکاریانەی دەوڵەتی ئیسرائیل.
مامۆستا مەلا نادر عەلی، مامۆستای ئاینی و باڵوێزی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: " ئێمە وەکو مسوڵمان هەمیشە ئەو زوڵم و زۆرداریانە ڕەتدەکەینەوە، چونکە لە قورئانی پیرۆزدا ئەوەندەی باس لە ستەمکاری کراوە ئەوەندە باس لە پرس و بابەتەکانی دیکە نەکراوە
وتیشی: " کەواتە ئێمە دەزانین ستەمکردن هەرکەسێک ئەنجامی بدات، جاری واهەیە خەڵێک بەناوی ئیسلامیشەوە دەیکات یاخود لەژێر هەرناوێکی دیکەدا بکرێت ئێمە ڕەتی دەکەینەوە،
مامۆستا مەلا نادر عەلی، ڕونیشیکردەوە: " ئەوستەمەی کە ئێستا لە غەززە و لوبنان و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرحەق بە ژن و منداڵ و خەڵکێکی بێدەسەڵات دەکرێت و لە هەرشوێنێکی دیکەی دونیایەدا دەکرێت و وە هەرکەسێکیش تەنانەت ئەگەر بەناوی خوداشەوە بکرێت، خودا ئەمەی قبوڵ نییە، و خودا تۆڵەی ئەو زوڵمەیان لێ دەکاتەوە.
مامۆستا مەلا نادر عەلی، مامۆستای ئاینی و باڵوێزی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمە دەمانەوێت خەڵکی لە دونیا پێکەوە بە ئاشتی و ئارامی بژێت، چونکە ژیان بەشی ئەوەناکات کە ئەم هەموو زوڵمەی تێدا دەکرێت، بۆیە دەخوازین هەرکەس و لە شوێنی خۆی لە ئارامیدا بژێت نەک وەک ئەو دەستدرێژیانەی کە ئێستا دەکرێتە سەر ماڵ و گیانی خەڵکانێکی سڤیل و بێدەسەڵات.