ڕوانگە - بەمەبەستی دواخستن و وەرگرتنی کرێی خوێندنی پارالێڵ و هەروەها کرێی  خوێندنی ئێواران ، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم زانکۆ و دامودەزگاکان لە هەرێمی کوردستان دەکات.

لە نوسراوێکدا کە واژوی دکتۆر ئارام قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە هاتووە، بە لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان و خوێندندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی مووچەی مووەخۆران و شایستە دارایەکانیان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە دواخستنی وە رگرتنی پارەی خویندنی پارالێل و ئێواران له قوتابیان و خوێندکاران لەسەرجەم قوناغەكانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالیل لە خوێندنی ئێواران له زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەربە وەزارەتمان دەخوێنن.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو:" دواخستنی وەرگرتنی کرێی خوێندن بەشێوەیەک دەبێت کە  وه رگرتنی قسته کان بخرنته مانگه کانی داهاتوی سالی ناینده بەپێی خشتەیەکی ڕیکخراو کەڕەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.