ڕوانگە - لە بارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ئاڵۆزییەکانی چەندڕۆژی ڕابردوو لەو ناوچانە و هەروەها مەترسییەکانی ئەو جەنگە بۆسەر کوردانی ڕۆژئاوا، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانیی ییە.
پەیامێک لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی_وە دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان
هاوڵاتیانی بەڕێز، هاونیشتیمانیانی ئازیز لەڕۆژئاوای وڵات:
دوای چەندساڵێک ، لە ڕادەیەک سەقامگیری له سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان ، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لەپێشهاتێکی چاوەڕوانەکراودا ، شەڕی چەکداریی لەسوریا سەریهەڵدایەوە و ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریای لەماوەیەکی کەمداو لە هێرشەچاوەڕواننەکراوەکانیاندا حەلەب دووەم گەورەترین شاری سوریا و چەندین ناوچەی تریان کۆنترۆڵ کرد.
بەڵام ، ئەوەی جێیگەی نیگەرانی ئێمەبوو ، بەداخەوە دژایتیکردنی گەلی کورد لەسەرەتای ئەم پیشهاتە تازەوە دەرکەوتو و ئاڕاستەی هێرشەکان گۆڕدراو دەستکرا بە پەلاماردانی هاوڵاتیانی کوردو ناوچە کوردییەکان.
لە ئێستادا، ئۆپۆسیۆنی چەکدار، جگە لە هێرشە بەردەوامیان بۆ سەر هەردو گەڕەکی کوردنیشینی شێخ مەقسودو ئەشرەفیه ، هەڕەشە له تەواوی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.
لەم ڕۆژە مێژوییەدا بانگەواز ئاڕاستەی گەلەکەمان دەکەین لەپێناو پاراستنی شکۆی کوردا
بێدەنگ نەبن لەو داگیرکاریەی ڕوبەڕوی گەلەکەمان بۆتەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئێمە پێمان وایە ئەرکی هەر تاکێکی کوردە بێدەنگ نەبێت لەبەرامبەر هەر داگیرکاری و قڕکردنێك کە ڕوبەڕوی گەلەکەمان دەبێتەوە لەهەر چوار پارچەی کوردستان
هەروەها ،داواکارین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان و وڵاتانی زلهێز، بەرامبەر ئەم هێرش و پێشلکاریانە بێدەنگ نەبن و ڕێگە نەدەن جارێکی تر، گەلەکەمان لەڕژئاوای کوردستان توشی داگیرکاری و کۆمەڵگوژی ببنەوە.
کارزان لوقمان سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی
3ی12ی2024