ڕوانگە - لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک قوتابخانەی ڕەوشتی کچان ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵ لەدەستدەدات خۆی بەچوار ئۆتۆمبێل و سەرتاشخانەیەکدا دەکێشێت بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: "ئەمشەو (سێ شەممە) لەناو شاری کەلار لەنزیک قوتابخانەی ڕەوشتی کچان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەستدەدات دەچێتە سایدی پێچەوانە و زیان بەچوار ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا هایلۆکس و دوو نیسان ئاڵتیما و نیسان سەنی یەک دەگەیەنێک و پاشان خۆی دەکێشێت بەدوکانێکی سەرتاشخانە (حەلاق)ـی دا، بەهۆیەوە کەسێک لە دووکانەکە برینداربوو، "

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە: "ئۆتۆمبێلی جۆری هایلۆکس پاش ڕووداوەکە هەڵدێت، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردوە، بەمەستی زانینی هۆکارو چۆنییەتی ڕووداوەکە."