ڕوانگە - بەهۆی تەقەی سەربازانی تورکیا، هاووڵاتییەکی مەدەنی لە ناحیەی کانی ماسێ شەهیدبوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سێ هاووڵاتی گوندی قومری لە ناحیەی کانی ماسێ، لە دەڤەری بەرواری باڵا لە قەزای ئامێدی ڕوویانکردە چیای هرورێ کە بەنزیکی یەک کیلۆمەتر و نیو لە گوندەکەی خۆیانەوە دوورە، بەڵام لەلایەن سەربازای تورکیا لەسەر لوتکەی کەفرە سۆرەوە تەقەیان لێکرا و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی (سەباح عەبدولستار قومری) لە دایکبووی ساڵی 1979 بە فیشەکی سەربازانی تورکیا پێکرا و گیانی سپارد.

كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عیراقی رێكخراوی (CPT)یی ئه‌مریكی، بەرپرسی سوپای تورکیا، کە دەڵێت، لەمانگی نیسانی ساڵی 2021ەوە و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی-هەورە بروسکەدا چوار بارەگای سەربازی بە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان، لە دەورووبەری گوندی هرورێ لەسەر لوتکە چیاکانی (کەفرە سۆر، مەلا ڕدی، دەرارێ و زناری کێستە) دروستکردووە و سەرباز و تۆپخانەی لەناو ئەو بارەگایانەدا جێگیرکردووە.ئاشکراشیدەکات، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە، 18 هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی ئۆپەراسیۆن و لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستاندا شەهیدبوون و ٤ هاووڵاتی تری مەدەنیش برینداربوون.