ڕوانگە - وتەبێژى وەزارەتى کارەبای هەرێمی کوردستان زیادبوونى کاتژمێرەکانى کارەباى نیشتمانى راگەیاند و دەڵێت، کێشەى کارەبا چارەسەر کراوە و  بە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماش پێدانى کارەبا بۆ 16 کاتژمێر زیاد دەکات.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە مانگی 11دا، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 16 کاتژمێر کارەباى نیشتمانى بە هاوڵاتییان دراوە و بەپێی خواست لەوانەیە لە هەندێک ناوچە گەیشتبێتە 17 کاتژمێر، بەڵام دواتر بەهۆى هاتنی شەپۆلێکی سەرما  خواست لەسەر کارەبا بووە بە دوو هێندە، بەو هۆیەوە کاژێری پێدانی کارەبا کەمیکردووە.

وتیشى، کاتێک پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە، راستەوخۆ کاتژمێرەکانی کارەبا زیاددەبێت و ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت، پێدانی کارەبای نیشتمانی دەگاتە نزیکەی 16 کاتژمێر.

لە هەرێمی کوردستان 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، لەکاتێکدا پێویستی بە زیاتر لە 6 هەزار و 500 مێگاواتە. ژمارەی هاوبەشانی کارەباش یەک ملیۆن و 900 هەزاری تێپەڕاندووە.