ڕوانگە - بە مەبەستی گفتوکردن دەربارەی گرفت و ئاڵۆزییەکانی سوریا وابڕیارە سبەی هەینی ٢٠٢٤/١٢/٦ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی بەغداد بکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ڕوانگە کەوتووە:"
عراقچی، لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ لەسەر ڕووداوەکانی سووریا دەکات و پێشوتریش لە سەردانەکەیدا بۆ سوریا گفتوگۆی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سووریا کردووە.
سەردانەکەی عراقچی لەکاتێکدایە کە ڕوونە بەرپرسانی بەغدا نیگەرانن لەو بارودۆخەی کە ئێستا لە سوریا ڕوودەدات و پێشوتریش عێراق داوای لەو وڵاتانە کردوە کە پەیوەستن بەدۆخی سوریاوە، کۆبونەوەیەکی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە سازبکرێت.