ڕوانگە - بە هۆی روخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.

بە پێی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دەبووایە لە کاتژمێر ٨ی ئەمشەو فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بگاتە هەولێر، دوای کاتژمێرێکیش گەشتێک لە هەولێرەوە بەرەو دیمەشق هەبوو.

ئەمڕۆ بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی دەوڵەتەوە، "رووخانی بەشار ئەسەد" و ئازادکردنی بەندکراوانیان لە زیندانەکانی دەسەڵاتی پێشووی وڵاتە راگەیاند.