ڕوانگە - لە هێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی سوپای تورکیا داگیرکەردا کە شەوی رابردوودا کرایە سەر گوندی ئەل موستەرحای عەین عیسا، ١٢ کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون، کۆمەڵکوژ کران.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، سوپای تورکیا داگیرکەر شەوی رابردوو کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردەسەر گوندی ئەلموستارەحا لە رۆژئاوای عەین عیسا.
راگەیەندراوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٢ کەس شەهیدبوون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.