ڕوانگە - کەشناسێک پێشبینی ھاتنی شەپۆلێکی وشکە سەرما و بەستەڵەک و چالاکبوونی بای باکور دەکات و دەڵێت؛ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" لە کۆتای ئەم ھەفتەیەوە رۆژی ھەینی ١٣ ی کانونی یەکەن ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی سەرمای جەمسەری باکورەوە کە لەرێگای رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە پێشبیبی دەکرێت بگاتە ناوچەکانمان بەرێرەوێکی وشکدا تێپەردەبێت بۆیە شەپۆلەکە زیاتر پێکدێت لە وشکە سەرما و ھەروەھا چالاکبوونی بای باکوری رۆژھەڵات و وە ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویەکاندا بەتایبەت شاخاویە سنوریەکان" .
ئاماژەشی بەوەدا کە ، کاریگەری ئەم شەپۆلە ھەفتەی داھاتوو زیاتر ئەبێت لەرۆژانی ١٤ و ١٥ و ١٦ی مانگدا بە جۆرێ پلەی گەرمی لەسەرجەم ناوچەکان بەڕاورد بەماوەکانی ئێستا چاوەروان دەکرێ ٨ تا ٩پلە نزمببێتەوە و ھەست بەکەشێکی زۆر سارد دەکرێت وە لەتەواوی ناوچە شاخاویەکاندا بەگوێرەی بەرزی جیاواز لەشەواندا پلەی گەرمی ٥تا ٨پلە بۆ ژێر سفر پلە دادەبەزن و لەناوچە شاخاویانەی کە بەرزیان زیاترە لە ١٥٠٠مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا لەرۆژیشدا پلەکانی گەرما لە سفر بۆ ژێر سفر ئەمێنێتەوە ، لەسەنتەری پارێزگاکانیش لەسەنتەری شاری سلێمانی بەتایبەت لە ١٥ و ١٦ی مانگ لەشەواندا پلەی گەرمی بۆ سفر و تا چەند پلەیەک بۆ ژێر سفر نزمدەبێتەوە و ئەگەری بەستن و بەستەڵەک ئەبێت .
ئاراس جەبار وتیشی، ھەر لەگەڵ ئەم شەپۆلە سەرمایە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمەوە ١٥ ی کانونی یەکەن ئەگەری چالاکبوونی بای باکوری رۆژھەڵات ھەیە لە زۆرێکی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و بەگشتی ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەمەش وادەکات سەرماکە کاریگەری لەم ناوچانەدا زیاتر ببێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێکیش بەردەوامی ئەبێت لەگەڵ ئەگەری گۆڕانکاری لەماوە و کاتی خایاندنیدا ..