ڕوانگە - سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەنگۆی تێکچوونی تەندروستیی نێچیرڤان بارزانی، دوورە لە راستییەوە و بەشێوەیەکی ئاسایی ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگۆيه‌كيان لەباره‌ى ته‌ندروستيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاكردووهوه. لێره‌وه رايده‌گه‌يه‌نين كه ئه‌و ده‌نگۆيانه له هه‌موو راستييهكهوه دوورن و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به شێوه‌يه‌كى ئاسايى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات".
ئێوارەی رۆژی شەممە، 7-12-2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكکۆماری فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ک له سه‌رۆک و سەرکردەکانی جيهان له پاريس، بەشداری لە رێوڕەسمی سەرلەنوێ کردنەوەی كاتێدرالى مێژوویی نۆتردام کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی فەرەنسا چووە پاریس. لەوێ چاوی بە ژمارەیەک سەرۆک، سەرکردە و کەسایەتیی دیاری جیهان کەوت لەنێویاندا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.
ئەمڕۆ چەند پێگەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی نەخۆشکەوتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان بڵاوکردەوە، بەڵام زوو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، لە کارەکانی خۆی بەردەوامە.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگۆيه‌كيان ده‌رباره‌ى ته‌ندروستيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاكردووهوه. لێره‌وه رايده‌گه‌يه‌نين كه ئه‌و ده‌نگۆيانه له هه‌موو راستييهكهوه دوورن و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به شێوه‌يه‌كى ئاسايى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات.