ڕوانگە - لەکاتی هێرشی دەستەی تەحریری شام و گرووپەکانی هاوپەیمانی بۆ سەر حکومەتی سووریا، تورکیا داوای لە ئێران و رووسیا کردووە لە بەرژەوەندیی بەشار ئەسەد دەستوەردانی سەربازی نەکەن.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاشکرای کردووە:" پێش دەستپێکردنی هێرشی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا قسەیان لەگەڵ رووسەکان و ئێرانییەکان کردووە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەن لەوەی کە لەڕووی سەربازییەوە ناچنە نێو هاوکێشەکەوە."
بە بڕوای وەزیری دەرەوەی تورکیا کە ئەگەر ئێران و رووسیاش یارمەتی ئەسەدیان بدابایە، حکومەتی سووریا هەر دەڕووخا
وە ئەگەر ئەسەد پشتیوانیشی کرابا، ئۆپۆزیسیۆن هێشتا دەیتوانی بە ئیرادەی خۆی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام کاتێکی زیاتری دەویست و خوێناویتر دەبوو."
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕونیشیکردۆتەوە:" ئێرانییەکان و رووسەکان تێگەیشتن لەوەی کە یارییەکە کۆتایی هاتووە، ئەسەد "چیدیکە ئەو کەسە نییە وەبەرهێنانی تێدا بکرێت".