ڕوانگە ـ لە بەیاننامەیەکدا ئیدارەی کورد لە سوریا ڕایگەیاند: " بڕیاریانداوە ئاڵای نوێی سوریا لەسەر سەرجەم دامودەزگاکانیاندا لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لەباکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەڵبکەن.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو:"ئاڵای سەربەخۆیی، بەسێ ڕەنگی سەوز، سپیو ڕەش لەگەڵ سێ ئەستێرەی سور، هێمای قۆناغی نوێیە، بۆ کۆتاییهاتنی سەردەمی ستەمی ڕژێمی سوریا کە زیاتر لەنیو سەدە بەسەر خەڵکدا سەپاند.
هەر لەو بەیاننامەیەدا باس لەوەشکراوە:" بڕیاریداوە ئاڵاکە لەسەر هەموو ئەنجومەنو دامودەزگاو دەستەی سەربەخۆی لەهەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا هەڵبکرێت، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی سورییەکان مافی خۆیانە ئاهەنگ بگێڕن بۆ سەرکەوتنو دەسەڵاتێکی نوێ.
لای خۆشییەوە، ئەبو محمەممەد جۆلانی، سەرکردەی تەحریر شام ڕایگەیاندووە:"کورد بەشێکە لەنیشتمانو هاوبەشە لەسوریای داهاتودا و بەگوێرهى یاسا پێکەوە دەژین.