ڕوانگە - ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ڕاگەیێندرا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێستاوە ئەو دەرچووانەی قۆناغی 12 ی ئامادەیی کە فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتییەکانیان پڕکردووەتەوە، دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، راگەیاندنی ئەنجامەکان لە کاتێکدایە وەزارەت کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بەرێژەى 10 بۆ 20% کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێم.

خوێندکاران دەتوانن لێرەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە