ڕوانگە - شانەیەکی تیرۆریستانی داعش كە لە شەش چەكدار پێكدێن لە گوندێکی شارۆچکەی حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکراون، دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
پۆلیسی فیدراڵی عێراق بڵاوی كردەوە، شانەیەکی تیرۆریستانی داعش كە لە شەش چەكدار پێكدێن لە گوندی عریشەی سەر بەشارەدێی عەباسی شارۆچکەی حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکراون.
بەوتەی پۆلیسی فیدراڵی لەكاتی دەستگیركردنی ئەو چەكدارانەدا دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
باس لەوەشکراوە، ئەو گرووپەی کە دەستگیرکراون هەمان ئەو گرووپە بوون لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڵای داعشیان لەسەر قوتابخانەی عوفییە لە سنووری حەویجە هەڵکردبوو.