ڕوانگە - عەلی حەمە ساڵەح ئەندامی پەلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: " بەغدا نزیکەی 761 ملیار دیناری ناردووە، جگە لەوە ئەمڕۆژ گوژمەیەکی دیکە دەگاتە هەرێمی کوردستان و هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی 11 دەگاتە هەرێمی گوردستان، بەڵام هێشتا کێشەی لیستی مووچە چارەسەرنەکراوە و ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو وەفدەی عێراقدا وەفدێکی وەزارەتی دارایی عێراقیش دێت بۆ هەرێمی کوردستان بۆئەوەی فێریان بکات چۆن ئیشوکارەکانیان و لیستی مووچە ئامادەبکەن."

وتیشی: "پێدانی دوو مووچە ئاماژەیەکی باشە وە تەواوکارییەکی ئەوتۆیشی ناوێت کە لە داهاتی ناوخۆ بخرێتە سەر مووچە، کە ڕەنگە بە هەموویەوە تەنها 42 ملیار دینارێکی بوێ کە 18 ملیاری دەبێت لە داهاتی سلێمانی بێت و ئەوی دیکەشی لە داهاتی هەولێر و دهۆک دابین دەکرێت."

عەلی حەمە ساڵەح، ڕونیشیکردەوە:"عێراق لەبەرامبەردا داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات کە لە مانگی حەوتەوە تاوەکو مانگی دوازدە هیچ داهاتێکی نەناردووە بۆ بەغدا، بۆیە ڕێکەوتون لەسەرئەوەی داهاتی مانگەکانی 7 و 8 ڕادەستی حکومەتی عێراقی بکەن و داهاتی مانگی 9 و 10 و 11 بکەن بە قەرز بۆ ساڵی ئایندە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەو داهاتە لە خەڵک وەرگیراوە."