ڕوانگە - ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد کە لایەنە نێودەوڵەتییەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییان کردووە.
ئیبراهیم سومەیدەعی، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد کە گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر حکومەتی عێراق لە زیادبووندان بۆ چەککردنی ملیشیاکان و ڕایگەیاند، بە ڕوون و ڕاشکاوای داوای چەککردنی گروپە چەکدارەکانمان لێکراوە، ئەویش وەک هەوڵێک بۆ سەقامگیرکردنی عێراق و پاراستنی سەروەرییەکەی.
وتیشی: “حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی بەهێزی فەرمییە، بەڵام هەندێک گروپ چوونەتە ژێر چەتری حەشدەوە و ئەوەش گومانی لای ئەمریکا و ڕۆژئاوا دروست کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و دەوڵەتی هاوتەریب دەکەن”.
ڕاوێژکارەکەی سوودانی ڕاشیگەیاند، دەکرێت بە بڕیارێکی سیاسی کۆتایی بەو حاڵەتە بهێنرێت.