ڕوانگە ـ بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆ لە ناوچەکەدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لەسەر ڕێگای کەلار ـ باوەنور هەڵدەستێت بە دروستکردنی خێرایگر(تاسە)
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لە سەر ڕێگای کەلار باوەنور، لە گوندی بەردەسور، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان، خێرایگر (تاسە) دروست دەکرێت.
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، وتیشی: " پێویستە شۆفێران ئاگاداربن تاکوو بەدووربن لە ڕووداوی نەخوازراو.