ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەجۆری پێکدادان سێ کەس برینداربوو.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ(چوار شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا ڕیۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر داف غەباتە، لە گوندی سەی محموو شۆفێر و دووسەرنشینی کیا ڕیۆکە برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە، بریندارەکان لەدایک بووی ١٩٩٠ و ١٩٩٤ و ٢٠٢٢ـە.
وتیشی: "ئۆتۆمبێلی جۆری ڕیۆ بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە لە گوندی سەید محموود پێچکردنەوەی ئەنجامداوە".
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:"تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردووە."