ڕوانگە ـ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کرد: "ئەوان ڕێگەنادەن سوریا ببێتە زەمینەیەکی لەبار بۆ تیرۆر و دەبێت هێزە نوێیەکانی سوریا ڕەچاوی پێشبنییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەن".

 لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "بەخێرایی هەوڵیانداوە کۆدەنگیی لەنێوان وڵاتانی دراوسێی سوریاو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستبکەن سەبارەت بەو ئاراستەیەی جیهان هیواخوازە سوریا هەنگاوی بۆ بنێت".

بلینکن ڕونیشیکردەوە، "ئەگەر هێزە نوێیەکانی سوریا، بەتایبەت دەستەی تەحریری شام، دانپێدانان‌و پشتیوانیی نێودەوڵەتییان بوێت، دەبێت بەباشی ڕەچاوی پێشبنییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەن".