ڕوانگه ـ یدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی هەیە لەوەی پێکهاتەکانی سوریا و بەتایبەت کورد بپارێزن.
وتیشی: "لە کۆبوونەوەی دوێنێماندا لەگەڵ گەورە راوێژکاری سیاسەتەکانی دەرەوەی راوێژکاری ئەڵمانیا باسمان لە دۆخی سوریا، لوبنان و غەززە کردووە".
لەبارەی دۆخی سوریاوە، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد،" پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی هەبێت لە پاراستنی پێکهاتەکانی سوریا و لەنێویشیان پێکهاتەی کورد، کە لە رۆژانی رابردوودا لەژێر هێرش و هەڕەشەدا بوون."