ڕوانگە ـ لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێلەكەی هاوڵاتییەكی شێلابوو دواتر هەڵاتبوو .
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە تۆمەتبارێك بەئۆتۆمبێلەكەی هاوڵاتییەكی شێلاوەو هەڵاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو بەسوود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری توانرا ئۆتۆمبێلەكە بناسرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت، کە لەجۆری تۆیۆتا كراون (ناسراو بەمەلیكە)یە، هەروەها لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە توانرا تۆمەتباریش بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە:"لە ئێستادا تۆمەتبار (ر،م،ج ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 23ی هاتووچۆ ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.