ڕوانگە - وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند دوای ئەوەی لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع کۆبووینەوە بڕیارماندا، ئەو بڕیارەمان هەڵوەشێنینەوە کە هەر کەس زانیاریمان لەسەر ئەحمەد شەرع پێ بدات 10 ملیۆن دۆلاری پێ دەدەین.

باربارا لیف، دیپلۆماتکاری باڵای ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەلجۆلانی سەرۆکی دەستەی تەحریر شام هەڵوەشاوەتەوە.

چونکە بەڵێنی داوە گروپە تیرۆریستییەکان ناتوانن هەڕەشە لە ناوەوە و دەرەوەی سوریا بکەن.