ڕوانگە ـ سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 21 ـی کانونی یەکەمی 2024 مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە و  سیستەمی بەرگریی ئاسمانیه‌كه‌یان نەیتوانیوە موشەکەکە بخاتە خوارەوە و هەربۆیە به‌وهۆىەوە، 16 کەس برینداربون.


ئەڤیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، "دوای هەڵدانی موشەکێک لەیەمەنەوە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان کەوتوه‌تەکارو زەنگی ئاگاداركردنه‌وه‌ش لێدراوە، بەڵام نەتوانراوە  تێکیبشکێنین‌و موشەکەکە لەنیزیک تەلئەبیب کەوته‌خوارەوەو لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن".


له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵى فه‌ره‌نسى لەزاری تیمی تەندروستی ئیسرائیله‌وه‌ بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی هێرشە موشەکییەکەوە 16 کەس بەسوکی برینداربون.


هەر لەبارەی موشه‌كه‌كه‌وه‌ پۆلیسی ئیسرائیل بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، "زیان بەر چەند یەکەیەکی نیشتەجێبون کەوتوەو موشەکەکە لەناوچەی بەنی براک لەڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب کەوتوەته‌ خوارەوە".