ڕوانگە ـ وابڕیارە ساڵی داهاتوو بەرهەم هێنانی کارەبا لە هەرێم بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادبکات و وەزیری کارەبای هەرێم ئاشکرای دەکات:" یەکێک لەو وێستگە نوێیانەی کە دروستماکردووە ئەو پرۆژەیەی لە گەرمیان دروست کراوە یەکەمین پرۆژەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقیش کە جێبەجێ کراوە، سودمان لەو غازە وەرگرتووە کە لە کێڵگەکانی ئەوناوچەیە دەردەچوو دەبووە هۆی پیسبوونی ژینگە و گرفتی بۆ خەڵک دروست دەکرد
کەمال محەممەد وەزیری کارەباى حكومهتى ههرێم، ڕایگەیاند:"
کارەبا لە چوار سێکتەر سەرەکی پێکهاتووە، ئەوانیش سێکتەرەکانی( بەرهەم هێنان ، گواستنەوە ، دابەشکردن ، کۆنترۆڵ)، کارکردن لە هەرسێکتەرێک بەبێ ئەوانی دیکە دەرئەنجامەکەی وەکو پێویست نابێت.
وتیشی: "وەکوبەرهەم هێنانی کارەبا لەم کابینەیەدا 1340 میگاوات کارەبای نوێمان خستۆتە ناو تۆڕی کارەباوە، کە 300 مێگاواتیان لە خەبات بەرهەم هاتووە و 750 مێگاواتیش لە بازیان و 165 مێگاواتیش لە گەرمیان بەرهەم هاتووە، هەروەها لە وێستگەی دێرالوگ 38 مێگاوات کە یەکەمجارە لە دوای ساڵانی 1970 ەوە ئەوە لەڕێگەی ئاوەوە بەرهەم هاتووە.
وەزیری کارەباى حكومهتى ههرێم، ڕونیشیکردەوە: "ئەم وێستگانە تازە دروستکراون و لە پلانماندایە تاوەکو مانگی سێی ساڵی نوێ، 500 مێگاواتی دیکە لە خورمەڵە بێنینە ناو تۆڕی کارەباوە، بەڵام ئەو 1340 مێگاواتەی دیە ئێستا خراونەتە ناوت تۆڕەکانی کارەباوە.
کەمال محەممەد وەزیری کارەباى حكومهتى ههرێم،
ئاشکرایشیکرد: " ئەو پرۆژەیەی لە گەرمیان دروست کراوە یەکەمین پرۆژەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقیش کە جێبەجێ کراوە، سودمان لەو غازە وەرگرتووە کە لە کێڵگەکانی ئەوناوچەیە دەردەچوو دەبووە هۆی پیسبوونی ژینگە و گرفتی بۆ خەڵک دروست دەکرد، بۆیە ئەم بیرۆکەیەمان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت تاوتوێ کرد و ئەو داوای لێکردین پرۆژەی زیاتر دروست بکەین، هەربۆیە لە هەنگاوێکی دیکەدا گرێبەستێکی نوێمان لە سەرسەنگ کردووە و 100 مێگاواتی دیکەش لەوێ بەرهەم دەهێنین.