ڕوانگە ـ لە گوندی مەحمود قەجەری سەر بە ناحیەی قۆرەتووی سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی تەقینی غازەوە پێنج كەس برینداربوون و منداڵێكیش گیانی لەدەستدا.
عەقیدی مافپەروەر عەلی قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"كەمێك پێش ئێستا لە گوندی مەحمود قەجەری سەر بە ناحیەی قۆرەتووی سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی تەقینی غازەوە شەش كەس برینداربوون و منداڵێكیش گیانی لەدەستدا."
وتیشی: "تەقینەوەكە بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە بووە و بەشێکی جەستەیان سوتاوە و یەكێكیان بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە."
عەقیدی مافپەروەر عەلی قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:"قوربانییەكە ناوی (ئارش ئەحمەد حەسەن)ە و تەمەنی 10 ساڵە، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و باوكی و برایەکی لەگەڵ دوو خوشکی برینداربوونە و لەئێستادا چارەسەری بۆ بریندارەکان دەکرێ و بەمەبەستی توێکاری تەرمی قوربانیەكە ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە."