ڕوانگە ـ لە نزیک مزگەوتی فیردەوس لە گردەگۆزینە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە: "
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا بارهەڵگر لە گردەگۆزینە نزیک مزگەوتی فیردەوس، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانی شێلا و بەسەختی برینداریکرد، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیکردەوە: "
لە ئێستادا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.