ڕوانگە - دادگای پێداچونەوەی کەرخ، سکاڵاکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕەتکرده‌وە کە لەدژی گرێبەستەکانی کۆمپانیا بیانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان تۆماریکردبون.

 بڕیارەکانی دادگا کە لە18ی کانونی یەکەمی 2024 دەرچون، سکاڵاکانی وەزارەتی نەوتیان لەدژی نۆ کۆمپانیای نەوت ڕەتکردوەتەوە، وەزارەکە داوایکردبوو، گرێبەستی ئەو نۆ کۆمپانیایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێندرێنەوە.

 ئەو کۆمپانیایانە پێکدێن لە(ئاداکس، دانا غاز، دی ئێن ئۆ، گازپرۆم نەفت، گەنەل ئینێرجی، گەڵف کیستۆن، ئێچ کەی ئێن ئینێرجی، شامەران‌و وێستێرن زاگرۆس).

به‌گوێره‌ى بڕیارەکان، "گرێبەستەکان بەدروست دادەنرێن، تەنانەت ئەگەر گرێبەستەکان پشت بەبنەمای یاسایی ببەستن، کە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەشوباتی 2022دا بەنادەستوریی دایناوە".