ڕوانگە - لەبەر چەند هۆیەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند.

کازم فەرتوسی، وتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا کە یەکێکن لە پێکهاتەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، ئاشکرایکردووە: "بڕوایان بە یەک مەیدانیی هەموو گروپەکانی دژی ئیسرائیل هەیە، بەڵام لەم کاتەدا و لەبەر چەند هۆیەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چالاکییەکانیان دژی ئیسرائیل ڕادەگرن."

لە بارەی پرسی فەڵەستینیشەوە، وتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا ڕونیکردۆتەوە: "پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی سیاسی  و سەربازییەوە نییە، بەڵکوو لای ئەوان پرسێکی بنەڕەتییە؛ لە هەمان کاتدا دۆخەکەش کاریگەریی لەسەر کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا هەیە، لەم ڕوانگەیەوە چالاکییەکانیان لە دژی ئیسرائیل ڕادەگرن."