ڕوانگە - لەسەر سكاڵای زیاد لە 20 هاووڵاتی و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی زیاد لە 20 هاوڵاتی سكاڵای لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆماركرد كە پەلەوەریان لە جۆری (قەل و قاز ) لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و بەسود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەندین قەل و قازی دزراودا .
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:"لە ئێستادا تۆمەتبار ( ش ، أ ، غ لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .