ڕوانگە - ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزێکی ئەمریکی بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هێرشی گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا بە شێوەیەکی هەمیشەیی لەشاری کۆبانێ جێگیربوون.

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، هەسەدە لە دوو لاوە، بەرەو مەنبج پێشڕەویان کردوە.بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی روانگەی سوری، هێزیکی ئەمریکا لە بنکەیەکی شاری کۆبانێ بە شێوەیەکی هەمیشەیی جێگیربون و ئامانجیش لەجێگیربوونی ئەو هێزەی ئەمریکا بۆ، ڕێگریکردنە لە هەر هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا.

دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکان لە مەنبج و کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دوو لاوە، بەرەو مەنبج پێشڕەوییان کردوە و لەبەرەیەکیانەوە 12 کیلومەتر و لە بەرەکەی دیکەشەوە، 17 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە دورن.