ڕوانگە - یەکەم شەپۆلی چڕی بارانی زستانی ئەم ساڵ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، ڕایگەیاند:
لە پێنچشەممەوە 26ی کانوونی یەکەمی 2024، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تاوە بارانێک ناو بەناو لەگەڵ هەورە بروسکە دەست پێدەکات، کە ڕێژەی بارینەکە لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە زیاترە بەراورد بە شارەکانی کەرکووک و دیالە.
ئاماژەی بەوەش دا: لەم شەپۆلەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە، پێشبینی کەمترین ژێرەی باران لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەکرێت،
ڕاشیگەیاند: لە ئێوارەی هەینییەوە تاوەکوو ڕۆژی دواتری شەپۆلە دەگاتە ترۆپک لە هەندێک ناوچە دەبێتە لێزمە باران و ئێوارەی شەممە شەپۆلەکە کۆتایی پێدێت.