ڕوانگە - وەزیری دەرەوەی سوریا بە نیگەرانییەوە لە پەیامەکەی عەباس عێراقچی، وەزیی دەرەوەی سوریا دەڕوانێت کاتێک لەپەیامێکدا ڕایگەیاندبوو:"لەدوای نەمانی باشار ئەسەد، گۆڕانکاری گەورە لە ناوخۆی سوریادا ڕوودەدات."

دوای ئەوەی لەچه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا  عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، " لەداهاتودا گۆڕانکاریی زۆر لەسوریا ڕوو دەدەن‌و ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا به‌مشێوه‌یه‌ نامێنێته‌وه‌، لە بەرامبەردا،  ئەسعەد شەیبانی وەزیری نوێی دەرەوەی سوریا له‌(ئێکس)ى خۆى پۆستێكى كردوه‌و نوسیویه‌تى:"هۆشداریی بەئێران دەدەین دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی سوریا نەکات‌و ڕێز لە ئیرادەی گەل‌و سەروەریی وڵاته‌کەمان بگرێت‌و نەبێتە هۆكارێك بۆ دروستبونی ئاژاوە لەسوریا".

ئه‌م وەڵامەی وەزیری دەرەوەی سوریا له‌كاتێكدایه‌ دوشەممەى ڕابردوو ئەحمەد شەرع  (ئەبو محەممەد جۆلانی) فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ وه‌فدێكى باڵای لوبنانی لەدیمەشق، ڕایگەیاندبوو، "ئازادکردنی سوریا ناوچەکەی لەجەنگی سێیه‌مى جیهان ڕزگارکردو بونی میلیشیاکانیش لەسوریا ببووە هۆی نیگەرانی هەموو وڵاتانی ناوچەکە، به‌ڵام توانیمان كۆتایی پێبهێنین".