ڕوانگە - ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە هۆشداریی بە پارتی دا و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەدەکە نابێت یاری بە ئاگر بکات.
دۆڕان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەڤزیۆنی مەدیا خەبەردا ڕایگەیاند، ئێمە تێکۆشانمان بەردەوامە و باجەکەی چی دەبێت باببێت، ئازایەتی و فیداکاری نیشان دەدەین لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا.
دەشڵێت: درووستکردنی ئیدارەیەکی نوێ لە سووریا ئەستەمە، دیار نییە دۆخی سووریا چی پێیە بۆ تورکیا، ئاییندەی تورکیا بە پەسەندکردنی دیموکراسییدا تێدەپەڕێت.
ئاماژەی بەوەکرد، دۆخی سووریا ڕوون نییە و درووستکردنی ئیدارەیەکی نوێ لە سووریا ئەستەمە، لە غەزە و لوبنان ڕووی نەدا، لە عێراقیش ڕووی نەدا، هەمیشە کۆنەکە لەناو دەبەن، تازەکەش لەسەر ئاستی ناوچەیی دەبێت و کاتییە، ئەو شتانەی ئێستا درووست دەبن هەمیشەیی نین، چەندین نەتەوە و زمان و مەزهەبی جیاواز لە سووریا هەن و کەسی جیاواز زۆرن، سیستەمی دیموکراتی، کۆنفیدراڵی، فیدراڵی تەنیا دەتوانێت ئەم بازنانە کۆبکاتەوە، سیستەمە نادیموکراتیکەکان ناتوانن خۆیان بپارێزن، ناتوانن هیچ شتێکی باش درووست بکەن، بۆیە ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاند، شەڕەکە لە تورکیا نزیکتر بوو، دیار نییە تورکیا چی بەسەر دێت،
لە بەردەوامی قسەکانیدا وتیشی: دەوڵەتی تورک لەگەڵ دەوڵەتی عێراق ڕێککەوتبوو و یەکینە زرێپۆشەکانی لە ئامێدی و دێرەلووک و تەنانەت شیلادزێ لەسەر ڕێگاکانی هەرێم جێگیر کردبوو و ڕایگەیاند ئیتر سەردەکەوین، بەڵام لە کەمترین کاتدا هەموو پلانەکانیان شکستی هێنا و لە هەرێمەکەدا چەقین، ئەگەر پشتیوانیەکانی پەدەکە و عێراق نەبێت، تەنانەت بۆ خولەکێکیش ناتوانن لەو شوێنانە بمێننەوە، لەمڕۆژانەدا لە هەواڵەکاندا بڵاوکرایەوە کە پەدەکە تیمێکی هەپەگەیان خستووەتە کەمینەوە و تەقەیان لێکردووە، پەدەکە نابێت یاری بە ئاگر بکات، بەڵام پێویستە ئەوەش بزانرێت کە هێزەکانی دەوڵەتی تورک و سوپاکەی لە سایەی پشتیوانی و هاوکارییەکانی پەدەکە لەو ناوچانە توانیویانە بمێننەوە، ئەمە هێزی ئەوان نییە.