ڕوانگە - لەسەرسكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فێڵی لە سكاڵاكار كردبوو .

سەکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی دەربەندیخان سكاڵای تۆماركرد كە كەسێك فێڵی لێكردووەو بە بڕی 20 هەزار دۆلار پۆشاكی بۆ هێناوەو دواتر پارەكەی نەیاوە پێی و هەڵاتووە،"

وتیشی: " هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند پارچە چەكێكدا".


سەکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:"لە ئێستادا تۆمەتبار ( د، س، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن."