ڕوانگە - وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، ئەردۆغان هەڕەشەی لەناوبردنی خۆبەڕێوەبەری کوردەکان دەکات و دەشڵێت: حكومه‌تی نوێ له سوریا باندێكی تیرۆریستییه..
جه‌دعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: حکومەتی نوێی سوریا باندێکی تیرۆریستیە، چونکە بە شێوەی دیموکراسی هەڵنەبژێردراوە، جەختیشی کردەوە لەوەی، وڵاتانی جیهان دەیانهەوێت ئاوارە سورییەکان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان، بەڵام تا ئێستا دۆخی سوریا سەقامگیر نەبوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: رەجەب تەیب ئەدۆغان هەڕەشەی لەناوبردنی خۆبەڕیوەبەری کوردەکان دەکات و هاوکات خەریکی هەراسانکردنی مەسیحییەکانە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتیشی: ئه‌م حکومەتەی ئێستا لە سوریا دەسەڵاتدارە حكومه‌تێكی ئیسلامییه و هه‌وڵ ده‌دات كۆنترۆڵی ته‌واو به‌سه‌ر هه‌مو سوریادا به‌ده‌ست بهێنێت.
لای خۆشییەوە ماهیر مه‌روان، پارێزگاری نوێی دیمه‌شق، لەلێدوانیدا دوپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌دوای ململانێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ناگه‌ڕێت و دەرک بە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل دوای گۆڕینی رژیمی ئەسەد دەکەن.