ڕوانگە - فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، بە مەرجی ئەوەی رێك بكەون لەسەر شێوازێكی گونجاو، دەڵێ ئامادەن ببنە بەشێك لە سوپای سوریا و پاراستنی سنوورەكان رادەستی دیمەشق بكەن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، لە دیدارێکە بۆ رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) رایگەیاند"  پێویستە سوریا بە یەكڕیزیی و یەكگرتوویی بمێنێتەوە، بەڵام دەبێت بڕیاردان لەسەر شێوازی حوكمڕانی بۆ گەلی سوریا و گفتوگۆ دەستورییەكان بەجێبهێڵرێت".

عەبدی باس لەوەدەکات، پێویستە لە رێگەی گفتوگۆوە ئاسایش و سەقامگیری بۆ سوریا بگەڕێنرێتەوە و جارێكی تر دەست بە ئاوەدانكردنەوە بكرێتەوە، لە بارەی پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان، ئەو دەڵێ، ئامادەن سنورەکان رادەستی دیمەشق بكەن و هەسەدەش ببێتە بەشێك لە سوپای نوێی سوریا، بەڵام دوای رێككەوتن لەسەر شێوازێكی گونجاو كە لە بەرژەوەندی هەمووان بێت.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، مەزڵوم عەبدی داوای دیالۆگی ڕاستەخۆ و گشتگیر و بەپەلە دەکات لەپێناو دروستکردنی سەردەمێکی پڕ لە ئارامی و ئاشتی و ئاسایش، بۆ ئەوەی سووریا هەنگاوێک بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە بنێت.

مەزلوم عەبدی، بە مەرجی ئەوەی رێك بكەون لەسەر شێوازێكی گونجاو، دەڵێ ئامادەن ببنە بەشێك لە سوپای سوریا و پاراستنی سنوورەكان رادەستی دیمەشق بكەن.

ئەوەش ئاشکرادەکات، هەماهەنگیان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هەبووە لە دووەم رۆژی شەڕ و ڕوبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ رژێمی ئەسەد، لەگەڵ ئەوەی هیچ ڕێککەوتنێکی پێش وەختەیان لەگەڵ بەرەی تەحریر شام نەبووە.