ڕوانگە - هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج سەر بەهەسەدە لەسنووری بەنداوی تشرین هێرشێکی چەکدارانی سەر بە تورکیای تێکشکاند.

میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویانکردەوە "گرووپێک لە چەکداری سەر بە دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین."

لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوەو شەڕێکی سەخت ڕویداوە.