ڕوانگە - ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڕیاریدا لە مانگی 4ی ساڵی داهاتودا كۆنگرەی پێنجەمی حزبەكە ببەسترێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجومەنەكەیان بە سەرپەرشتی عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆبونەوەی ئاسایشی خۆی سازداوە كە یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی دیارییكردنی كاتی كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبەكە بوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، دوای تاوتوێكردنو وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆبونه‌وه، سه‌ركردایه‌تیی بڕیاریدا، به‌ئه‌نجامدانی كۆنگره له‌مانگی 4ی ساڵی داهاتوداو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره دیاری كرا‌و، ڕاده‌سپێردرێت بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان له‌كاتی دیاریكراودا.