سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی چین بە مەبەستی واژۆکردنی چەند ڕێکەوتننامەیەک سەردانی سوریا دەکات.

چەند دیپلۆماتکارێکی سوریا بە ئاژانسی ئەڵمانیا ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین سەردانی سوریا دەکات.

وانگ یی دەبێتە یەکەم بەرپرسی باڵای چین کە لە کاتی دەستپێکردنی قەیرانی سوریا لە ساڵی 2011 تا ئێستا سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.

ناوبراو سبەی شەممە دەگاتە دیمەشق و پاشان سەردانی میسر یان جەزایر دەکات.

وەزیری دەرەوەی چین لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار و فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کۆدەبێتەوە تا بۆ دەستپێکردنی چەندین پرۆژەی ئابوری لە گەڵ ئەم وڵاتە ڕێکەوتننامەی هاوبەش واژۆ بکەن.

چین لە سەرەتای قەیرانی سوریا تا ئێستا لە بواری خزمەتگوزاری و ئابوری هاوکاری حکومەتی دیمەشقی کردووە./.