ڕوانگە - ئەوەی بەسەر رای گشتی و میدیای کوردیدا تێپەڕیوە ئەوەیە ٢١ رۆژە لەرۆژاڤا و بەدیاریکراویش لە بەنداوی تشرین شەڕە.
شەڕی بەنداوی تشرین بەهەموو
پێوەرەکان شەڕێکی گەورە و خوێناوییە و داگیرکەر هەموو جۆرە چەکێکی سوک و قورس و بە پێشکەوتووی ناتۆی تێدا بەکاردێنێت.
رۆژ دوای رۆژ شەڕەکە خوێناویتر دەبێت. ئەمڕۆ بەدیاریکراوی هێرشەکان لەسنووری توانای دەوڵەتێکدایە دەرەقەتی بێت و رایبگرێت، بەڵام شەڕڤانان وەک بیست و یەک هێرشە گەورەکانی رابردوو ئەمەش پوچەڵ دەکەنەوە.
ئەوەی رای گشتی و میدیای کوردی ئەو شەڕەیان بە جددی و وەک خۆی وەرنەگرتووە ئەوەیە ئاڵوگۆڕ لەبەرەکانی شەڕ روونادات.
خەڵک وا راهاتووە کە لەشەڕدا زۆربەی جار هێرشبەر سەردەکەوێت و بەرگریکاریش هەرەس دێنێت و خەڵکیش ئاوارە و دەربەدەر دەبێت. ئەمە لە شەڕی داگیرکاری بۆ سەر بەنداوی تشریندا ئەوەی خەڵک لەگەڵی رااتوون و چاوەڕوانی دەکەن رووی نەداوە و زەحمەتە رووشبدات. ئەگەر لایەنی بەرگریکار شەڕڤان نەبوایە و هەر هێز و لایەنێکی تربوایە، دەمێک بوو شەڕەکە بەشکستی بەرگریکار یەکلا دەبووەوە و کۆتایی هاتبوو
ئەوەی هەر لەم چرکەساتە و لە بیست و یەکەمین رۆژی شەڕەکەدا روودەدات نوسینەوەی داستانێکە.. شەڕێکە دوور لە دیدە و ئاگایی زۆرینەی خەڵک… شەڕێک ئا لێرە لەسەر بەنداوی تشرین، بەڵام وەک ئەوە وایە شەڕێک بێت لەپشت هەوران، نەچاو دەیینێت و نە گوێش دەیبستێ…