ڕوانگە - رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لە دوای هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەبو کەمال دواین بنکەی تەندروستی لە غەزە لەکارکەوت.

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، دوای بۆردومانکردنى بەشێکی سەرەکی نەخۆشخانەی ئەبو کەمال لە کەرتی غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکە بەتەواوی نەخۆشخانەکەیان داخست.

هاوکات، رێخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستەڕوو، سوپای ئیسرائیل رۆژی هەینی بە گومانی هەبوونی گروپە چەکدارە فەلەستینیەکان لە نزیک نەخۆشخانەکە کارمەندان و پزیشکەکانیان بە زەبری هێز لە نەخۆشخانەکە دوورخستەوە و پاشان زۆربەی کەلوپەل و پیداویستییە پزیشکییەکانیان سوتاند.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوای رووداوەکانی ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە نزیکەی ٥٠ نەخۆشخانە لە کەرتی غەزە لە کارخراون و نەخۆشخانەی ئەبوکەمالیش دواهەمینیان بوو.