ڕوانگە - ئەنجومەنی سەربازیی منبج سەر بە هەسەدە ئیدانەی تهقینهوهكهی ئێوارهی دوێنێی منبج دهكات و دەشڵێت، هەر تۆمەتباركردنێكی هێزەكانمان بە تێوەگلان لەو كارە رەتدەكەینەوە.
ئەنجومەنی سەربازیی منبج بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئیدانەی ئەو تەقینەوەیە دەكەین كە ئێوارەی دوێنێ هەینی لە شاری منبج رویدا.
وتوشیەتی، هەر تۆمەتباركردنێكی هێزەكانمان بە تێوەگلان لە تەقینەوەكە رەتدەكەینەوە.
ئەنجومەنی سەربازیی منبج داواشی لە خەڵك و كەسایەتییەكانی شارەكە كردوە دەستبخەنە نێو دەستی یەكدی بۆ ئاشكراكردنی تاوانبارانی راستەقینەی تەقینەوەكە لەنێو ریزەكانی میلیشیاكانی توركیا، ئەو میلیشیایانەی كە كردەوە تاوانكارییەكانیان لە كوشتن و تاڵانی و تۆقاندنی خەڵكی مەدەنی، تا دێت زیاتر دەبن.