ڕوانگە - لەناوشاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران
هاتووچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە نزیک فلکەی زانکۆی گەرمیان سێ کەس برینداربوون، ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مان بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ڕوویداوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون.
هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردۆتەوە، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.