ڕوانگە - لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن _ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی كەسێك دەستگیركرا كە تۆمەتبارە بە كوشتنی باوكی .
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری كوشتنی كەسێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و زانیارییە سەرەتاییەكان دەریانخست كە باوكێك لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژراوەو تۆمەتبار هەڵاتووە .
وتیشی: "هیزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو توانرا هەمان شەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن _ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو".
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:"لە ئێستادا تۆمەتبار ( م،م،ع لەدایكبووی 2002 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .