ڕوانگە - ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت ” ئەگەر حکومەتی هەرێم بڕیاری پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنور جێبەجێ نەکات، بەپێێ یاسا دەبێت قەرەبووی ماددیان بکاتەوە”.
د. موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنور رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، لەکاتی دەرچوونی بڕیاری پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنور، حکومەتی عێراق بە نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندوە کە مافی پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنور لە هەرێم جێبەجێبکات، ئەوانیش رەزامەندبوون.
دەشڵێت “ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێ نەكات، بەپێی یاسا دەبێت قەرەبوویەكی ماددی بدرێت بە پاسەوانانی سنور، لەكاتی دیاریکراویدا بڕی ئەو قەرەبووە دیاری دەكرێت”.
ئەمە لەکاتێدکایە، لەماوەی رابردودا حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنور لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.