ڕوانگە - دوای ئەوەی 31ی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ ئیسماعیل هه‌نیه و دوو له پاسه‌وانه‌كانى له‌نێو شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆیاندا له تاران به موشه‌ك له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه كرانه ئامانج و گیانیان له‌ده‌ستدا، دواتر ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندوە، "هه‌نیه چەند جارێک بینراوە کە دەچێتە هەمان شوێن لە تاران و لە یەک ژوردا ماوه‌ته‌وه، مۆساد بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە ژورەکەیدا دانرابو هه‌نیه‌ی تیرۆرکرد"، جەختیشی لەوەکردەوە کە "بۆمبەکە لەناو ژوری هانیە پێش دەستپێکردنی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دانراوه".
كه‌ناڵه ئیسرائیلیه‌كه ده‌ڵێت، "ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی هه‌نیه یەکێک بووە لە قورسترین و مەترسیدار ئەرکەکان به‌ڵام تیمی مۆساد ئه‌ركێكی هه‌ستیار و گرنگی ئه‌نجامداوە و هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە، کە "شەوی تیرۆرکردنی هه‌نیه، ئەیرکۆندیشنی ژورەکەی تێکچوه، ئەوەش دەبوە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەرکەکە، بەڵام ئێرانییەکان چاکییان کرد".
لە بەرامبەریشدا ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگه‌یاند، "ئەوە یەکەمجارە کە قەوارەی داگیرکەر بەبێ غیرەتانە دان بە بەرپرسیارێتی خۆیدا بنێت لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە قێزەونە، دوای ئەوەی ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە وڵاتەکەی لە پشت کوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه‌وه‌یه".