ڕوانگە - هەندێک کەس هەتا گیسکەکەیان تۆزێ قەڵەو نەکەن سەری نابڕن، زۆرجار هەمان هاوکێشە بۆ ململانێی نێودەوڵەتیش ڕاستە، بەتایبەتی بۆ نێوانی زلهێزەکان و ئەوانەی خۆیان بە هێزی هەرێمایەتی دەزانن و کەڵکەڵەی فراوانخوازییان هەیە!
ئەمریکا مامۆستای ئەو قەڵەوکردنەیە، زەقترین نمونەش کوەیت بوو کە دەرخواردی صەدامی دا!
ڕەنگە سوریا بۆ ئەردۆگان، هەمان قەڵەوکردن بێت!
قەڵەوکردنەکە، گریمانەیە، بەڵام ئەوەیان خەونە، سوڵتان پێی وابێت کلیلی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەخاتە گیرفانییەوە، خەونە پێی وابێت دەبێتە هێزی هەرێمایەتی بێڕکابەری ناوچەکە! بۆ ئەمەش هۆکار زۆرن، دیارترینیان شکستەکانیەتی لەناوخۆی تورکیادا، بەتایبەتی بواری ئابووری!
جارێ بە تایبەتی کە ترەمپ دەستبەکار دەبێت، کەس نەزانێ ترەمپ و سزای ئابوری مانای چی، سەرۆکی ئێستای تورکیا لەهەموو کەس باشتر دەزانێ و لە ڕابردودا تامی تاڵی سیاسەتەکانی کەمێک چەشتوە، ڕەنگە ئەمجارە تاڵتر بێت لە ژەقنەبووت!
تێبینی: بۆ ئەو بەڕێزانەی مانای (ژەقنەبووت) یان لا ڕوون نییە، با بڕۆن بەدوای مانای (شجرة الزقوم) دا بگەرێن، تێدەگەن ماناکەی چییە و باسی چی دەکەم.