ڕوانگە - دەستەی کەشناسی گشتیی‌و بومەلەرزانی عێراق ڕایگەیاند:" بەر لەکۆتایی ئەم هەفتەیە، شەپۆلێکی سەرمای جەمسەری هەرێم‌و ڕۆژئاوای عێراق دەگرێتەوەو پێشبینیدەکرێت دۆخەکە بگاتە پلەکانی بەستان‌و شەختە.


ئەوەشخراوەتەڕوو:" شەپۆلەکە پێنجشەممەو هەینی دەستپێدەکات‌و پلەکانی گەرما لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان‌و ناوەڕاست‌و ڕۆژئاوای عێراق بۆ كاته‌كانى بەیانی دەگاتە سفری سیلیزی‌و ژێر سفریش.


بەگوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌ى دەستەی کەشناسی گشتیی‌و بومەلەرزانی عێراق :" کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە سەرما وشک‌و ساردەکە، دەگاتە باشوری عێراق‌و بەشێک لەوڵاتانی دیکەش دەگرێتەوە، هەروەها لە ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممەو سبەینێ سێشەممەوە بەهۆی پەڵە هەور لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم‌و پارێزگاکانی نەینەواو ئەنبارو چەند ناوچەیەکی دیکەی ناوەڕاستی عێراق پێشبینی بارانی پچڕ پچڕ دەکرێت".